AM:10:43:11/10/2024
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناگلیسمان دوپاتیکردەوە پێکانی ئەستێرەکانی
هەل بە یاریزانانی تر دەدات تا خۆیان لە یاریگادا بسەلمێنن.
پێش روبەڕوبوونەوەی بۆسنە، جولیان ناگلیسمانی
راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەبارەی زۆری پێکانی یاریزانەکانی رایگەیاند، ئەو
وەک راهێنەرێک ئەو بابەتە بە دوو جۆر دەبینێت، یان دەبێت رەخنە بگرێت، یان دەبێت
بە هەلێکی گرنگ بۆ یاریزانەکانی تری بزانێت بۆ یاریکردن.
سەبارەت بە دەستپێکردنی کار لەگەل کۆمپانیای رید بۆڵ لەلایەن یۆرگن کلۆپەوە
وتی: پیرۆزبایی لە ئۆلیڤەر مینتزلاف دەکەم کە کارێکی نایابی کردووە، هەروەها پیرۆزبایی
لە یورگن دەکەم کە ئەویش کارێکی نایابی کرد، ئەمە ڕووداوێکی زۆر سەرنجڕاکێشە و کلۆپ
دەتوانێت کاری گەورە بکات.
لەبارەی بە بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کلۆپ کە پەیوەندی بە ئۆفەری هەڵبژاردەی
ئەڵمانیاوە هەیە وتی: من زۆر باش ئۆلیڤەر مینتزلاف دەناسم، ناتوانم بە خەیاڵمدا بێت
کە بڕگەیەکی لەو شێوەیە لە گرێبەستەکەدا هەبێت.
ناگلسمان سەبارەت بە براند لینۆ کە بانگهێشتەکەی بۆ یاریکردن لە هەڵبژاردەی
ئەڵمانیا ڕەتکردەوە رایگەیاند، یاریزانەکە کۆمەڵێ داواکاری کردووە کە ئەو نەیتوانیووە
جێبەجێی بکات، ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە بەڵام ئەو هێشتا زۆر دڵخۆش نەبووە
بەو شتە.