AM:09:58:11/10/2024
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاساس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە هێشتا زۆری
ماوە باس لە سەرکەوتنیان بۆ مۆندیالی 2026 بکەن.
پاش بردنەوەیان لە فەلەستین، خیسۆس کاساسی
راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، پێیوانییە پێکانی ئەیمەن قورس بێت و
یاریزانەکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر کۆریا ئامادە دەبێت،
وە ستافی پزیشکی هەڵبژاردەکەش هەموو شتێک دەکەن بۆ زوو باش بوونەوەی.
باسی لەوەشکرد، بردنەوەکەیان زۆر گرنگ بووە و
هەوڵ دەدەن بەردەوام بن لە کۆکردنەوەی خاڵەکان بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
سەبارەت بە روبەڕوبوونەوەی کۆریای باشوریش
وتی: یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات بەرامبەر کۆرییەکان چونکە هەڵبژاردەکە
پاڵێوراوی یەکەمە بۆ سەرکەوتن لە کۆمەڵەکەمان.
دەربارەی سەرکەوتنیشیان بۆ مۆندیال ئاماژەی
بەوەدا، هێشتا حەوت یارییان ماوە و شتەکان قورس و ئاڵۆزن لە ئێستادا بڕیاری لەسەر
بدەن.