AM:09:22:11/10/2024
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی مۆندیال بەڕازیل لە دوا
خولەکەکان گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و شکستی بە چیلی هێنا.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال بۆ ئەمریکای
لاتین، هەڵبژاردەی چیلی میوانداری بەڕازیلی کرد.
لە تایمی یەکەم هەر لەگەڵ دەستپێک چیلییەکان
گۆڵی یەکەمیان لە ڕێگای ڤارگاسەوە تۆمارکرد، پاش ئەوە کورانی بەڕازیل بەردەوامبوون
لە هەوڵەکانیان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراویش
سەرکەوتوو بوون کاتێک لە ڕێگای ئیگۆر خیسۆسەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.
لە تایمی دووبارە بەڕازیل بەهێزتر دەرکەوت و
دەیانەویست سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنن، کاتێکیش لە خولەکەکانی کۆتایش نزیکبوونەوە
هەوڵەکانیان چڕترکردەوە و لە خولەکی 89ش سەرکەوتوبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە
لەڕێگای لویز هینریکیەوە.
سەرەنجامیش بەڕازیل بردنەوەی بەدەستهێنا و
خاڵەکانی لە نۆ یاریدا بەرزکردەوە بۆ 13 خاڵ و لە پلەی چوارەمی پاڵاوتنەکانی
سەرکەوتنی مۆندیال دێت، چیلیش تەنیا پێنج خاڵی هەیە و پلەی نۆیەمی گرتووە.