پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیال... عێراق لە فەڵەستینی بردەوە

PM:11:04:10/10/2024

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیال عێراق بە گۆڵێکی بێوەڵام لە فەڵەستینی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لەکۆتا قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق میوانداری فەڵەستینی کرد.

لە تایمی یەکەم، شێرەکانی ڕافیدەین باشتر بینران و کوڕانی فەڵەستینیش زیاتر بەرگریان دەکرد، لە ئاکامی هێرشێکیشدا لە خولەکی 31 ئەیمەن حوسێن یەکەم گۆڵی عێراقییەکانی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات

لە تایمی دووەم، عێراق بە بەهێزیەوە دەستیان پێکرد تا گۆڵی دڵنیایی تۆماربکەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و پاشان کشانەوە و بەرگریان لە تاکە گۆڵەکەیان کرد و لە کۆتایدا سەرکەوتوو بوون و سێ خاڵی یارییەکەیان بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامەش خاڵەکانی هەڵبژاردەی عێراق بووە حەوت خاڵ و لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ کۆریایی باشور.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی یابان سێیەم بردنەوەی نووسیەوە و بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە سعودییە هێنا.