رۆناڵدینۆ بەشێک لە پشکەکانی یانەیەکی کڕیەوە

PM:10:15:10/10/2024

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدینۆ بەشێک لە پشکەکانی یانەی گرینڤیڵ ترێمفی کڕیەوە و یانەکەش خۆشحاڵی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕی.

رۆناڵدینیۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی لە قۆناغێکی نوێیدا سەرمایەکەی هێناوەتە نێو جیهانی تۆپی پێ و توانی ببێتە هاوپشک لە یانەی گرینڤیڵ ترێمفی ئەمریکی و یانەکەش لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەو بابەتە.

جادووگەرەکە یەکێکە لە ئایکۆنە دیارەکانی مێژووی تۆپی پێ و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە سەرتاسەری جیهاندا و دوو جار باشترین یاریزانی فیفا و جارێکیش باڵۆندۆری بردووەتەوە، کڕینەوەی بەشێکی یانە ئەمریکییەکەش لە کاتێکدایە راپۆرتەکان لە ساڵی 2023 باسیان لە مایەپوچبوونی دەکرد.

پرۆژەکە بۆ ئەفسانە بەڕازیلیەکە گشتگیرە و چاودێری تیمە جیاوازەکانی یانەکە بۆ ئاستی پیاوان و ئافرەتانیش دەکات و برەو بە پێشخستنی ئاستەکان دەدات، تیپی کوڕانی یانەکە لە خولی پلە چواری ئەو وڵاتە یاریی دەکات و چاویان لەوەیە بە هاتنی رۆناڵدینیۆ بەرەوپێشچوون بەخۆیانەوە ببینن.