هەڵوێستی ساوسگەیت لەبارەی راهێنەرایەتی مان یونایتد

PM:09:30:10/10/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ساوسگەیت دوپاتیکردەوە پێویستی بە پشوو هەیە و لەم وەرزەدا نابێتە راهێنەری مان یونایتد

ئاستی یانەی مان یونایتد نیگەرانی لەلای هاندەر و بەرپرسانی یانەکە درووست کردووە، زۆرێک لە شارەزایانی تۆپی پێیش پێیانوایە کاتی ئەوە هاتووە مان یو جێگرەیەک بۆ شوێنی تین هاگی راهێنەری یانەکە دیاریبکات.

لەماوەی هەفتەی رابردوودا چەند راهێنەرێک بۆ جێگرتنەوەی راهێنەرە هۆڵەندییەکە ناویان بە یانەکەوە دەبەسترایەوە، یەکێکی لەوانەش گاریس ساوسگەیت بوو، بەهۆکاری ئەوەی راهێنەرەکە نزیکییەکی زۆری لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە هەیە.

بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا ساوسگەیت لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا جێگەی تین هاگ دەگرێتەوە وتی: تا ساڵی داهاتوو کاری ڕاهێنەرایەتی ناکەم و هیچ گومانێک لەوە نییە، هیوادارم دەنگۆکان کۆتایی پێبیت چونکە کاتێک لە پۆستێکی گەورە و گرنگ دێیتە دەرەوە، پێویستت بە هەندێک کات دەبێت بۆ ئەوەی جەستە و دەروونت پشوو بدات.