PM:08:45:10/10/2024
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مەزراوی کێشەی لە دڵیدا هەبووە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە بەوهۆیەشەوە
زیاتر لە مانگیک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
میدیاکانی ئینگلتەرا هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە هاندەرانی مان یونایتد و جیهانی
تۆپی پێی تووشی شۆک کرد ئەویش ئەوەیە نوسیر مزراوی تووشی کێشە بووە لە دڵیدا و لە
پێکهاتەی هەڵبژاردەی مەغریب دورخراوەتەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە مێزراوی لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا گۆانکاری
پێکرا بەهۆی پێکانەوە، هەروەها بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرا، بەڵام مەغریبییەکان
ڕایانگەیاند کە ناوی مەزراوییان لە لیستەکەدا لابردووە، چونکە ئامادە نییە.
لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی ڕایگەیاندووە کە، مەزراوی
ناتوانێت بۆ ماوەی شەش بۆ هەشت هەفتە یاری بۆ یونایتد بکات بەهۆی کێشە لە دڵیدا و
پاشان ئەنجامدانی نەشتەرگەری، باسی لەوەشکردووە، کێشەی دڵی یاریزانەکە هەمیشەیی نییە
و ئەستێرە مەغریبییەکە دوای چاکبوونەوەی دەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ یانەکەی یاری
بکاتەوە.
مانچستەر
یونایتدیش سەبارەت بە کێشەی دڵی یاریزانەکە لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوەکرد، نوسیر
مەزراوی نەشتەرگەرییەکی بچووکی بۆ کراوە و کێشەیەکی جددی نییە و بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە
نێو یاریگاکان.