PM:07:52:10/10/2024
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بۆنۆچی پاش وازهێنانی لە تۆپی پێ ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە
ماراسۆنی لەندەن.
بۆنوچی ئەم هاوینە بە فەرمی ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کرد دوای نیو وەرز
یاریکردن لە فەنرباخچە، پێشتریش مێژووی یاریکردنی بۆ یانەکانیی یۆڤانتۆس، پیزا، ترێڤیسۆ،
ئینتەر، جێنەوا، میلان، باری و یونیون بەرلین هەبووە، هەروەها 121 یاری بۆهەڵبژاردەی
ئیتاڵیا ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، بۆنۆچی لە سەنتەری پزیشکی یۆڤانتۆس
دەرکەوتووە، بەشێک لە هاندەرانی یۆڤی پێیانوابوو کە وەک جێگرەوەی گێلسۆن بریمەر دەگەڕێتەوە
بۆ بیانکۆنێری، بەڵام چوونی بۆنۆچی بۆ ئەوەبووە بڕوانامەی پزیشکی تەواو بەدەستبخات
بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ ماراسۆنی لەندەنی 2025 دەستپێبکات.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، بۆنۆچی بەنیازە بەشداری لە نیوە ماراسۆنی تۆرین
بکات کە دوو مانگی تر بەڕێوەدەچێت، بۆ پێوانەکردنی ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لەو
وەرزشەدا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ساڵی 1981ەوە ساڵانە دوو ماراسۆن وەک یەکێک
لە بناغە سەرەکییەکانی وەرزشی جیهانی بەڕێوەدەچێت و دوورییەکەی 42.2 کیلۆمەترە.