رۆناڵدۆ کەی دەگاتە گۆڵی ژمارە 1000؟

PM:06:15:10/10/2024

308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیرەکی دەستکرد پێیوایە رۆناڵدۆ لە تەمەنی 43 ساڵی خەونەکەی بەدیدێت و دەگاتە گۆڵی ژمارە 1000.

بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی زە سەن بڵاویکردۆتەوە، زیرەکی دەستکرد پێشبینی وادەی گەیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە گۆڵی ژمارە 1000 دەکات، بەمەش خەونی ئەستیرە پورتوگالیەکە بەدیدێت.

رۆژنامەکە پشتبەست بە توێژینەوەیەکی کۆمپانیای كاسادياب ستاتس رایگەیاندووە، زیرەکی دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بزانن کەی رۆناڵدۆ دەگاتە گۆڵی ژمارە 1000 لە کاروانی وەرزشیدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بە گوێرەی زیرەکی دەستکرد رۆناڵدۆ لە 15ی ئابی 2028، واتە لە تەمەنی 43 ساڵیدا بە ئامانجەکەی دەگات و گۆڵی ژمارە 1000 تۆمار دەکات ئەگەر بەردەوامبێت لە یاریکردن.

لەگەڵ ئەوەشدا رۆژنامەکە نەیشاردووەتەوە، لەو کاتەی رۆناڵدۆ بە ئامانجەکەی دەگات لیۆنێل مێسی کە رکابەری سەرسەختیەتی خاوەنی 923 گۆڵ دەبێت کە لە ئێستا 843گۆڵی هەیە.

ئەگەر پێشبینیەکەی زیرەکی دەستکرد راستبێت، ئەوا رۆناڵدۆ بەشداری مۆندیالی 2026 و یۆرۆی 2028 دەکات و دەشێت هەلی گۆڵ تۆمارکردنی هەبێت لەو دوو پاڵەوانێتییە.

رۆناڵدۆ لە ئێستادا خاوەنی 905 گۆڵە و پێشتر لە چاوپێکەوتنەکانیدا لە یوتوبی خۆیدا رایگەیاندووە، ئامانجی داهاتووی لە تۆپی پێدا گەیشتنە بە گۆڵی ژمارە 1000 لە کاروانی وەرزشیدا.

بیلال کاکە