یۆڤانتۆس چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پاریسە

PM:05:26:10/10/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس چاوی لە تواناکانی سکرینیارە تا جێگای بریمەر پڕبکاتەوە لە گواستنەوەی زستانەدا.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، میلان سکرینیار، بەرگریکاری پێشووی ئینتەرمیلان و بەرگریکاری ئێستای پاریس سانجێرمان ئامانجێکی ڕاستەقینەی یۆڤانتۆسە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت لە زستانەدا بە بەرگریکارێکی نوێ ڕیزەکانی بەهێزتر بکات، بۆ ئەوەی جێگای بریمەری بەڕازیلی پڕبکاتەوە کە توشی پێکان بووە.

بریمەر تووشی پێکانێکی سەخت بوو لە ئەژنۆیدا، لە ئەنجامدا لانیکەم بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، ئەمەش وایکرد بیانکۆنێری یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی تیپەکە لەدەست بدات.

ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ناوی سکرینیار لە کارنامەی یۆڤانتۆسدایە بۆ جێگرتنەوەی بریمەر، بەتایبەتی کە بەدەست کێشەی بەردەوامی یاریکردنی لەژێر سەرکردایەتی لویس ئێنریکی دەناڵێنێت.

میلان سکرینیاری سلۆڤاکی تەمەنی 29 ساڵە و گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی 2028 کۆتایی دێت و نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانن 20 ملیۆن یۆرۆیە.

بیلال کاکە