عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ یاریەکەی فەلەستین دەستپێکرد

AM:10:14:08/10/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ یاریەکەی فەلەستین دەستپێکردووە و دەیەوێت دووەم بردنەوە بەدەستبهێنێت.

هەڵبژاردەی عێراق بە بەشداری 23 یاریزان ئامادەکارییەکانی بۆ دوو یاری داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 دەستپێکردووە.

شێرەکانی رافیدەین بڕیارە پێنجشەممە لە کاتژمێر نۆی شەودا و لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی میوانداری هەڵبژاردەی فەلەستی بکات لە سێیەم یاری خۆی لە قۆناغی سێیەمدا.

عێراق لە دوو یاری رابردوودا چوار خاڵی کۆکردووەتەوە بە بردنەوە لە عومان و یەکسانبوون لەگەڵ کوەیت، ئامانجی ئەوەیە بە بردنەوەی ئەم یاریە بچێتە پلەکانی پێشتری کۆمەڵەکەی.

یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد لە نزیکترین کاتدا ئەمیر عەماری یاریزانی یانەی کارکۆفای پۆڵەندی پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەکانەوە دەکات، ئەیمەن حسێنیش دەتوانێت بە بێ کێشە بەشداری بکات.

خ . ک