PM:08:35:06/10/2024
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە کۆتا
خولەکەکان گۆڵی لێ تۆمارکرا و کەوتە داوی یەکسان بوونەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئەڵمانیا،
فرانکفۆرت لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشی کرد.
لە تایمی یەکەم یارییەکی گەرمگوڕ بینرا و لە
خولەکی 15 کیمی کۆریایی یەکەمین گۆڵی بۆ بایرن تۆمارکرد، بەڵام لە پاش ئەوە کوڕانی
فرانکفۆرت بە دوو گۆڵ وەڵامیان دانەوە کاتێک لە خولەکەکانی 22 و 25 دوو گۆڵیان
لەرێگای عومەر مارموش و هۆگۆ ئیکتیکەوە تۆمارکرد، سێ خولەک دواتر ئۆپامیکانۆ
ئەنجامەکەی بۆ بایرن یەکسانکردەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم لە خولەکی 53 میشێل ئۆلیس
گۆڵی سێیەمی بایرن تۆمارکرد، یارییەکەش تا کۆتاییەکان بەو ئەنجامە مایەوە بەڵام لە
خولەکی چواری کاتی زیادکراو عومەر مارموشی میسڕی دووەم گۆڵی خۆی و سێیەمی یانەکەی
تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی یەکسان بۆ
هەردوولا کۆتایی پێهات، خاڵەکانی بایرنیش لە پلەی یەکەم بوو بە 14 خاڵ،
فرانکفۆرتیش 13 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەم دێت.