خولی ئیسپانیا ... بەرشەلۆنە شکستی بە ئالاڤێس هێنا

PM:07:22:06/10/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ئالاڤێس هێنا و جیرۆناش لە بلباوی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

لە تایمی یەکەم کوڕانی فلیک بە بەهێزیەوە دەستیان بە یاریکردن کرد و لە خولەکەکانی حەوت و 22 و 32 رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی سێ گۆڵی لەسەر یەکی تۆمارکرد و یانەکەی تا رادەیەک لە بردنەوە یەکلایکردەوە، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، دووبارە بەرشەلۆنە باشتر بینرا و ئالاڤێسیش پشتی بە هێرشی هەڵگەراوە دەبەست بەڵام هیچ لایەکیان لە گۆل تۆمارکردن سەرکەوتو نەبوون و سەرەنجامیش یارییەکە بەبردنەوەی کوڕانی بلەوگرانا کۆتایی هات بە سێ گۆڵی بێوەڵام و خاڵەکانیان لە پلەی یەکەم بوون بە 24 خاڵ.

لە یارییەکی تریشدا، جیرۆنا لە کۆتا خولەکەکان گۆڵی بردنەوەی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو تۆمارکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێ بردەوە.