PM:07:27:04/10/2024
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی روونیکردەوە تا
ئێستا لە ئاستی راستەقینەی خۆیاندا نین بەڵام دوورنین لەو شوێنەی کە دەیانەوێت.
بەر لە رووبەرووبوونەوەی
ڤیاریاڵ لە خولی ئیسپانیا کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، ڤیاریاڵ
ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکەن، هەمیشە لە یاریگادا پێگەیەکی باشیان هەیە، لەبەرئەوە
یارییەکە قورس دەبێت، بەڵام دەرفەتێکە لەبەردەمیان تا خۆیان
بسەلمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شکست دەتباتەوە بۆ راستییەکان، هێشتا لە ئاستی خۆیاندا
نین، یاریزانیان هەیە تا ئێستا لە باشترین رۆژەکانی خۆیاندا نین، بەڵام دوور نین
لەو شوێنەی کە دەیانەوێت.
باسی لەوەشکرد، لە ژووری جلگۆڕینی یانەکەی هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی لەگەڵ تۆپدا هێزییان نییە، بەڵام دەبێت خێراتر
هەنگاوبنێن بۆ ئەوەی لەرووی بەرگرییەوە چڕتربن و خێراتر بگەن بە هێرشبەران.
سەبارەت بە گولەریش وتی: کەمێک یاری دەکات لەبەر ئەوەی کێبڕکێکە قورسە
و روبەرووی رکابەری بەهێز دەبێتەوە، بەڵام خولەکی زیاتر بەراورد بە ساڵی رابردوو
بەدەستدەهێنێت.
بیلال کاکە