لیستی هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ دوو یاری داهاتوو بڵاوکرایەوە

PM:06:19:04/10/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆبێرتۆ مارتینێز لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری داهاتوو بڵاوکردەوە و رۆناڵدۆ جارێکی دیکە بانگهێشت کراوە.

رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری داهاتوویان بەرامبەر پۆڵەندا و سکۆتلەندا لە خولی نەتەوەکان ئەوروپا بڵاوکردەوە.

هەواڵە خۆشەکە بۆ هاندەرانی پورتوگال ئەوەیە کە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هێڵی هێرشبەری بانگهێشتکراوە، هاوشانی هەریەکە لە دیگۆ جۆتا و پێدرۆ نیتۆ و رافێل لیاو و جۆواو فیلێکس و فرانسیسکۆ کۆنسێساو لەگەڵ فرانسیسکۆ ترێنکاو.

هێڵی ناوەراستیش پێکدێت لە بێرناردۆ سیلڤا، برونۆ فێرناندێز، ڤیتینیا، ئۆتاڤیۆ، رۆبن نیڤێز و جۆواو نیڤێز، ساموێل کۆستا، جۆواو پالینیا.

لەگەڵ ئەوەشدا لە هێلی بەرگری یاریزانان، نێلسۆن سیمیدۆ، نونۆ مێندێش، دیگۆ دالۆت، جۆواو کانسێلۆ، ریناتۆ ڤیێگا، گۆنزالۆ ئیناسیۆ، ئەنتۆنیۆ سیلیڤا، روبن دیاز بانگهێشتکراون.

سەبارەت بە هێڵی گۆڵیش هەریەکە لە، ریکاردۆ ڤیلیۆ و روی سیلڤا و دیگۆ کۆستا دەبیندرێن

هەڵبژاردەی پورتوگال لە 12 و 15ی ئەم مانگە لە دوو یاری جیاوازی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەرووی هەڵبژاردەکانی پۆڵەندا و سکۆتلەندا دەبێتەوە.
بیلال کاکە

Image