PM:03:03:01/10/2024
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چوارشەممە نۆ یاریتری
قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ بەڕێوەدەچن و هەفتەی دووەمی ئەو قۆناغە کۆتاییپێدێت
لە کاتژمێر 10ی
شەودا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی لیلی
فەرەنسی دەبێتەوە
یانەی
شاهانە لە مێژوویدا 55 جار بەشداری چامپیۆنز لیگی کردووە و 490 یاری ئەنجامداوە،
خاوەنی 295 بردنەوە و 85 یەکسانبوون و 110 شکستە، 1078 گۆڵی تۆمارکردووە و 537
گۆڵی لێکراوە.
لە هەمان شەودا،
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ئەستۆن ڤێلای
ئینگلیزی یاریدەکات
بایرن
میونشن لە هەفتەی یەکەمی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ بەهێزترین هێڵی هێرشبردنی هەبووە
بە شێوەیەک کە لە یەکەم یاریدا نۆ گۆڵی تۆمارکردووە لە 19 هەلی گۆڵ تۆمارکردندا،
یاریزانەکانی ئەو یانەیە هیچ کارتێکی زەرد و سووریان وەرنەگرتووە.
لە یاریەکی تریشدا،
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵی
دەبێتەوە و ئامانجی ئەوەیە دووەم بردنەوەی بەدوای یەک بەدەستبهێنێت.
لیڤەرپوڵ
لە مێژووی چامپیۆنز لیگدا خاوەنی شەش نازناوە و کۆتا نازناویش کە بەدەستهێناوە لە
وەرزی 2018 بۆ 2019دا بووە کاتێک لە یاری کۆتاییدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە
یانەی تۆتنهامی بردەوە
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی لایپزیگی
ئەڵمانی یاریدەکات، ئەتلەتیکۆ مەدریدیش رووبەڕووی بەنفیکای پورتوگالی دەبێتەوە.
خ . ک