نەیمار دەیەوێت هیلال جێبهێڵێت

PM:05:20:30/09/2024

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار نایەوێت وەرزی داهاتوو لە هیلال بەردەوامبێت و دەیەوێت بگەرێتەوە یانەی سانتۆس.

رۆژنامەی زەسەنی ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە، نەیمار دال سێلڤای ئەستێرەی هیلالی سعودی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی پێدێت، بەڵام ئامادەنییە لەو یانەیە بەردەوامبێت، دەیەوێت بگەڕێتەوە سانتۆسی وڵاتەکەی.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لە هاوینی 2023 و بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ و بۆماوەی دوو وەرز بووە یاریزانی هیلال، بەڵام بەهۆی توشبوونی بە پێکانەوە تاوەکوو ئێستا تەنیا پێنج یاری بۆ یانە سعودییەکە ئەنجامداوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند نەیمار خواستی هەیە بۆماوەیەک بگەرێتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

لەهەمان کاتتدا ئەستێرە بەرازیلییەکە بڕیاریداوە، لە یانەی سانتۆس کەدەستپێکی یاریکردنی لەو یانەیەدا بوو کۆتا ساتەکانی یاریکردنی ئەنجام بدات.

نەیمار تاوەکوو ساڵی 2013 یاری بۆیانەی سانتۆس دەکرد، پاشان پەیوەندیکرد بەیانەی بەرشەلۆنەوە، و بۆ ماوەی چوار ساڵ لەو یانەیە بەردەوامبوو دواتر بووە یاریزانی پاریس سان جێرمان ، لەساڵی 2023 یش گرێبەستی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی واژۆکرد.