ریاڵ مەدرید یاریزانێکی مانچستەر یونایتد دەگوازێتەوە

PM:05:08:28/09/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید لەگواستنەوەی ئارنۆڵد شکستی هێنا دالۆت دەگوازێتەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە لە پلانی وەرزی داهاتوودا دوو بژاردەیان بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەیان داناوە.

سەرچاوەکە ئەوەی راگەیاند ئەگەر مێرێنگی سەرکەوتوونەبێت لەگواستنەوەی ئەلیکساندەر ئارنۆڵد و ئەو بەرگریکارە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵ، یانەکە دەستبەجێ دەچێتە کێبەرکێی کرینی دیگۆ دالۆتی پورتوگالی، ئەستێرەی ‌هێڵی بەرگری مانچستەر یونایتد.

ئەوەی جێگەی سەرنجە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت، دالۆت وەک جێگرەوەی ئارنۆڵد دابنێن چونکە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر ئەستێرە ئینگلیزییەکە بە بژاردەیەکی باشتر دادەنێت لە بەرگریکارە پورتەگالییەکە.

لەهەمان کاتتدا دالۆت لەگەڵ مانچستەر یونیاتد گرێبەستی هەیە، لەساڵی 2028 کۆتایی پێدێت، مێرێنگی بیەوێت بیگوازێتەوە دەىیت لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بگاتە رێیکەوتن.

دیگۆ دالۆت لەگەڵ مانچستەر یوناید بەشداری 165 یاری کردووە و لەو ماوەیەدا توانیوێتی، شەش گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربکات.