خولی ئینگلتەرا.. مان سیتی و نیوکاسڵ یەکسانبوون

PM:04:36:28/09/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی دوو خاڵی لەدەستدا و بە گۆڵێک بەرامبەر نیوکاسڵ یەکسانبوو.

لە یارییەکی هەفتەی شەشەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی نیوکاسڵ.

تایمی یەکەم لە خولەکی 35 گڤاردیۆل بە شێوازێکی جوان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ سیتیزن تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، یانەی خاوەن یاریگا هەوڵەکانی بۆ یەکسانکردنەوە دەستپێکرد و لە ئەنجامی هێرشێکی گۆردۆن لێدانی سزا بۆ نیوکاسڵ هەژمارکرا.

گۆردۆن خۆی چووە سەر تۆپەکە و لە خولەکی 58 سەرکەوتوو بوو لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بە لێدانی سزا.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتایی هات و مان سیتی بۆ یەکەم جار لەم وەرزەدا خاڵی لەدەستدا و خاڵەکانی لە ئێستادا بوون بە 14 خاڵ، نیوکاسڵیش 11 خاڵی کۆکردووەتەوە.