PM:04:04:28/09/2024
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بههۆی
ههڵسوكهوتی نا وهرزشی فیفا بڕیاریداوە مارتینێز
بۆ دوو یاری داهاتووی ئهرجهنتین سڕ بكات.
یەکێتی
تۆپی پێی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایانگەیاند، یەکێتی تۆپی پێی جیهان
ناسراو بە فیفا، بڕیاریداوە ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵچی هەڵبژاردەکەمان بۆ
دوو یاری داهاتوو،بەهۆی رەفتاری ناوەرزشییە رابگرێت.
مارتینێز
لە دوو یاری داهاتووی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026
بەرامبەر ڤەنزوێلا و بۆلیڤیا كه بڕیاره لە مانگی ئۆکتۆبەر ئەنجامبدرێت بەشداری
ناکات.
بڕیاری
سزادانی گۆڵچییەکەی تانگۆ دوای ئهوهدێت، بەهۆی دوو رووداو له یارییهكانی بهرامبهر
چیلی و کۆڵۆمبیا، مارتێنێز چهند ههڵسوكهوتێكی نا وهرزشی كردوو
بووە هۆی سزادانی لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکە.
ئیمیلیانۆ
لە رابردوودا چەندین جار رەفتاری ناوەرزشی ئەنجامداوە، بەرامبەر یاریزانانی تیپی
بەرامبەر، بەردەوام تووشی رەخنە دەبێتەوە لەسەر رەفتارەکانی لەناو یاریگادا.
سڕکردنی
ئیمیلیانۆ گورزێکی کوشندە لە تانگۆ دەدات چونکە ئەو گۆڵچییە توانایەکی باشی هەیە و
یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی پێکهاتەکەی سکالۆنی راهێنەر.