ئەنچیلۆتی و سیمیۆنی پێش دێربی باسی یارییەکە دەکەن

PM:03:33:28/09/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند بەبێ مباپی ئامادەن بۆ دێربی و سیمۆنیش دەڵێێت یاریکردن بەرامبەر ریاڵ مەدرید بەردەوام قورسبووە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێکیدا پێش یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاماژەی بەوەکرد، پێکهاتەکەی سیمیۆنی لەم وەرزەدا گەشەی باشی کردووە، خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی باشە و یارییەکی قورس چاوەروانمان دەکات.

کارلۆ وتیشی مباپێ یاریزانێکی گرنگە، بۆ ئێمە بەڵام وەرزی رابردوو لەگەڵمان نەبوو، ئەنجامی باشیشمان بەدەستهێنا و ئامادەین بۆ یارییەکە.

لەهەمان کاتتدا راهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی کاماڤینگا بەتەواوی ئامادەیە بۆ یاریکردن و لە پیکانەکەی چاکبووەتەوە، دڵخۆشین بەگەرانەوەی.

ئەنچیلۆتی وتیشی ڤینیسیۆس جۆنیۆر شایستەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی ڕابردوو پیشکەشی کرد.

لەلایەکی دیکەوە دیگۆ سیمۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ ئاماژەی بەوەکرد، بۆ یاری ریاڵ مەدرید ئامادەین و یاریکردن بەرامبەر ئەو یانەیە بەردەوام قورسبووە، چونکە خاوەنی یاریزانی باش و راهێنەرێکی بە ئەزمونن.

سیمۆنی وتیشی راستە ئێمە تەنیا دوو رۆژمان هەبوو بۆ پشوودان، بەڵام ریاڵ مەدرید ماوەکی زیاتربوو، ئەمە نابێت بکەینە بیانوو چونکە خشتەی یارییەکان بەمشێوازە دانراوە و دەبێت خۆمانی لەگەڵدا رابهێنین.

ئەوەی جێگەی سەرنجە راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە، وتی بەردەوام دەبین لە کارکردن و دەمەوێت سەرجەم یاریزانەکان لەگەڵ ستایلی یانەکەدا بگونجێنم و سات لە دوای سات ئاستی باشتر پێشکەش بکەن.