PM:05:11:22/09/2024
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی سوورە لەسەر
وەرگرتنی پشوو لە ئێستادا و چەندین ئۆفەری بۆ راهێنەرایەتی رەتکردووەتەوە.
رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆ لە هەواڵێکی نوێدا باسی لە داهاتووی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی یانەی
بەرشەلۆنەی کردووە و نیازی راهێنەرەکەی ئاشکراکرد.
چاڤی لە کۆتایی ئەم
وەرزەدا لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوورخرایەوە لەلایەن خوان
لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە سەر ئەو کارە.
رۆژنامەکە
ئاشكرایکردووە، چاڤی تا ئەم ساتەش سوورە لەسەر ئەوەی پشوو وەربگریێت لەگەڵ
خێزانەکەیدا و بە هیچ شێوەیەک لە ئێستادا نیازی وەرگرتنی کاری راهێنەرایەتی نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
دوای ئەوەی بەرشەلۆنەی جێهێشیت چەند ئۆفەرێک پێشکەشی راهێنەرە ئیسپانیەکە کراون
بەڵام سەرجەمیانی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت تا هاوینی ساڵی داهاتوو پشوو بدات.
چاڤی لە 143 یاریدا
راهێنەرایەتی بەرشەلۆنەی کرد و 91 بردنەوە و 23 یەکسانبوون و 29 شکستی هەبووە
لەگەڵ ئەو یانەیەدا، نازناوەکانی خولی ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵدا
بەدەستهێنا.
خ. ک