رۆدری توشی پێکانێکی سەخت بوو

PM:07:24:22/09/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆدری بەرامبەر ئارسناڵ توشی پیکانبوو چاوەڕێش دەکرێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوربکەوێتەوە.

رۆدری بەرامبەر ئارسناڵ توشی پیکانبوو چاوەڕێش دەکرێت ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوربکەوێتەوە

لە کاتی رووبەرووبوونەوەی نێوان مانچستەر سیتی و ئارسناڵ، پێکدادان لە نێوان تۆماس پارتی یاریزانی ئارسناڵ و رۆدری یاریزانی مانچستەر سیتی دروستبوو، بەو هۆیەوە ئەستێرەکەی سیتیزن توشی پێکانبوولە ئەژنۆیدا.

بە دیاریکراوی لە خولەکی 21ی یارییەکە رۆدری بەهۆی ئەو پێکدادانە بە گریانەوە یاریگای جێهێشت و کۆڤاسیچی کڕواتی لە جێگای هاتە یاریگاوە.

دەستبەجێ لە دوای پێکانەکە سەرچاوە ئینگلیزیییەکان بڵاویانکردەوە، پێدەچێت پێکانەکەی رۆدر سەختبێت و ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوربکەوێتەوە، بەوەش زەبرێکی کوشندە لە یانەکەی بدات.

رۆدری بە یەکێک لە پایە گرنگەکانی پێکهاتەی گواردیۆلا لە یانەی مانچستەر سیتی دادەندرێت، هەورەها ئەو ئەستێرە ئیسپانیە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی پاڵێوراوی بردنەوەی باڵۆن دۆری وەرزی رابردووە.