ئایا کلۆپ دەبێتە شوێنگرەوەی ناگلیسمان؟

PM:04:40:22/09/2024

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناگلیسمان بڕیاری رۆیشتنی لە راهێنەرایەتی ئەڵمانیا نەداوە و دەرگاش بەڕووی کلۆپدا کراوە دەبێت.

لە ماوەی رابردوودا بە شێک لە رۆژنامەکان باسیان لەوە کرد کە ئەگەری مانەوەی جولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ئەرکەکەی لە ژێر گوماندایە بەتایبەت دوای ئەوەی سەرکەوتوو نەبوو لە بردنەوەی نازناوی جامی یۆرۆ.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوە، ئەو راهێنەرە بڕیاری ئەوەی داوە تا دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە راهێنەرایەتی ئەڵمانیا بمێنێتەوە کە دوای مۆندیالی 2026 کۆتاییدێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، رۆبی فاولەری بەڕێوەبەری وەرزشی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوپاتیکردووەتەوە کە ناگلیسمان خۆی بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات و ئەگەر بیەوێت دوای مۆندیالی 2026 بمێنێتەوە ئەوا گرێبەستەکەی نوێ دەکەنەوە چونکە راهێنەرێکی گەنج و زیرەکە و بووەتە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەوروپا.

لەسەر ئەگەری بوونی یۆرگن کلۆپ بە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا،ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، هەر کاتێک ناگلیسمان بڕیاری رۆیشتنیدا ئەوا دەرگاکان بەڕووی کلۆپدا کراوە دەبن و پاڵێوراوی یەکەم دەبێت بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکە.

خ. ک