ئایا بێلینگهام و کارڤاخاڵ بەشداری دێربی دەکەن؟

PM:04:07:22/09/2024

420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێلینگهام و کارڤاخاڵ هەستیان بە ئازار کردووە بەڵام لە دێربی مەدرید بەشداری دەکەن.

خۆرخی بیکۆنی رۆژنامەنووس لە تۆڕی ریلیڤیۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، جود بێلینگهامی ئەستێرەی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید هەستی بە ئازار کردووە لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەداوە، بێلینگهام تووشی ئازار بووە لە هەمان شوێنی پێکانەکەی پێشووی کە شانیەتی و تا ئەم ساتە نازانرێت بەشداری یاریەکەی ئالاڤێس دەکات یان نا.

دەشڵێت، هەمان بابەت بۆ دانی کارڤاخاڵیش راستە بەهۆی ئەوەی لە هەمان یاریدا رووبەڕووی لیدانێکی توند بووەتەوە و ئەگەر بە رێژەی لە سەدا سەد ئامادەنەبێت ئەوا لە یاریەکەی ئالاڤێس پشووی پێدەدرێت.

دوپاتیشیکردەوە کە لە هەموو حاڵەتەکاندا دڵنیاییدراوە لەوەی کە ئەو دوو یاریزانە لە یاری یانەکەیان لە دێربی مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیکۆ کە بریارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت دەتوانن بەشداری بکەن و هیچ مەترسیەکیان لەسەر نییە بۆ ئەو یاریە.


خ . ک