ریاڵ مەدرید بەرگریکارێکی خولی ئەڵمانیای کردووەتە ئامانج

PM:03:22:22/09/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ریاڵ مەدرید چاودێری لۆکیبا دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە یانەکەیان.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا چاودێری بەرگریکارێکی خولی ئەڵمانیان کردووە.

رۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەدا، ئامانجی یانەی شاهانە ئەوەیە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ کاستێلۆ لۆکیبای فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی ئیمزابکەن.

رونیشیکردووەتەوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی یاری نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و لایپزیگ لە چامپیۆنز لیگ، نوێنەرانی یانە ئیسپانیەکە لە یاریگادا چاودێری ئاستی ئەو یاریزانەیان کردووە.

مارکا نویسیویەتی، دواتر ئەو نوێنەرانە بە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەیان وتوە کە لۆکیبا جەستەیەکی بەهێزی هەیە و سوودی زۆری دەبێت بۆ یانەکەیان لەبەرئەوە ئەگەر بیگوازنەوە کارێکی نایاب دەبێت.

لۆکیبا لە ساڵی 2023 لە یانەی لیۆنەوە پەیوەندیکردووە بە لایپزیگەوە بەرامبەر بڕی 34 ملیۆن یۆرۆ، نرخی ئێستای ئەو یاریزانە لە بازاڕی گواستنەوەدا 40 ملیۆن یۆرۆیە.

خ . ک