PM:06:48:17/09/2024
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی دوپاتیکردەوە گرنگی بە یاریزانانی ئێستای
یانەکەی دەدات و سەرسامی بە راهێنەری جیرۆناش دەربڕی.
پێش روبەڕوبوونەوەی جیرۆنا، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس
یان جێرمان رایگەیاند، تیپێکی لاوی هەیە و هەموو تیپێکیش بەبێ ئەزموونی زۆر
دەتوانێت پاڵەوانێتی بباتەوە، پێوانیە کێشەیەک لەوەدا هەبێت و لاو بوون کەمی نییە.
باسی لەوەشکرد، ئەو وەک راهێنەرێک چێژ لە کێبڕکێ
وەردەگرێت و چێژ لە پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەکان و هەستیاری یارییەکان وەردەگرێت،
بەڵام رەنگە یاریزانەکان ئەو چێژە وەرنەگرن.
سەبارەت بە پاریسی بێ مباپێش وتی: گرنگە بەها بە
یاریزانانی ئێستا بدرێت، دەتوانیت قەرەبووی نەبوونی یاریزانێک بکەیتەوە بە ئاستێکی
تیمی، پڕۆژەیەکی زۆر گەشاوە و ڕەنگە وەرزی زیاتریش چاوەڕێ بکەین تا بزانین ئەم بیرۆکەیە
دێتە دی یان نا.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە ئێستادا شێوازێکی نوێی چامپیۆنز لیگ بەڕێوەدەچێت و چاوەڕێی یاری قورسیان
کردووە، وە بێگومان ئەوان سەخترین یارییەکانی قۆناغی یەکەم ئەنجامدەدەن.
دەربارەی جیرۆناش
وتی: من هەموو یارییەکانی وەرزی رابردوویانم بینیوە، وەرزێکی نایابیان پێشکەش کرد
و هەواداری میچێلی راهێنەری یانەکەم، هیوادارم بەرامبەر ئێمە باش یارینەکەن و
ئەوەش راستییە ئەم وەرزەیان بە خراپی دەستپێکردووە.