کانتێ ئەو یاریزانەی 10 ساڵە یەک موبایل بەکاردێنێت

PM:03:20:16/09/2024

360 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کانتێ ئەو یاریزانەی 10 ساڵە یەک موبایل بەکاردێنێت و کەسێکە کە پابەندی ئاینی ئیسلامە.

نگۆلۆ کانتێ نموونەی یاریزانێکی ئارام و لەسەرخۆیە لە دەرەوەی یاریگا و هەمیشە بەوە دەناسێرێتەوە کە کەسێکی شەرمنە و زۆر پابەندیشە بە ئاینی ئیسلامەوە.

ئەم یاریزانە بە بنەچە ئەفریقییە لە ساڵی 1991 لە فەڕەنسا لەدایکبووە و خاوەنی چوار خوشک و برایە، وە خێزانەکەی بە نزیکەی دەساڵ پێش لە دایکبوونی نگۆلۆ کۆچیان بۆ ئەو وڵاتەی ئەوروپا کردووە.

لە تەمەنی 11 ساڵیدا باوکی کانتێ کۆچی دوایدەکات و ئەمەش وادەکات یاریزانەکە بە زووی بەرپرسیارێتییەکەی قورسی بکەوێتە ئەستۆ و دەستبکات بە کارکردن کە رۆژانە زیاتر لە 10 کیلۆمەتری بڕیووە لە کۆڵانەکانی شاری پاریس بۆ پاکردنەوەی زبڵ و خاشاک.

کەی هاڤێرتزی هاوتیپی پێشووی یاریزانەکە سەبارەت بە کانتێ دەڵێت: کەسێکی بێدەنگە و گرنگی بە شتی جوان نادات و پێیوایە دونیا تەنیا بریتی نییە لە تۆپی پێ، لە ساڵی 2015 ئۆتۆمبێلێکی کڕیووە و لە ئێستاشدا هەمان ئۆتۆمبێلی هەیە، وە ماوەی 10 ساڵە یەک موبایل بەکاردێنێت و لەبەر ئەوەش نایگۆرێت دەڵێت هەموو کارەکانی پێبەڕێدەکات و پێویستی بە موبایلی نوێ نییە.

ئەم یاریزانە 33 ساڵە فەڕەنسییە دەکەوتنێکی زۆر کەمی هەیە لە سۆشیال میدیا و تەنیا لە کاتی رووداوە گرنگەکاندا ساتەکانی خۆی هاوبەشی پێدەکات، زۆرکات دەبینرێت کە بێدەنگە، لە نوێترین دەرکەوتنیشدا پێش یاری هەڵبژاردەکەی لە نەیشنزلیگ خەریکی زیکر خوێندنە، وە بەوەش دەناسرێت ئەرکە ئاینییەکانی بە رێک و پێکی جێبەجێ دەکات و بەشێوەیەکی تووند پابەندی ئاینەکەیەتی کە ئیسلامە.

نگۆلۆی 33 ساڵان کە لە ئێستادا لە ریزەکانی یانەی ئیتیحادی سعودییە یاریدەکات، لەگەڵ هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانیش بووەتە براوەی جامی جیهانی ساڵی 2018 و ساڵی 2021یش لە چێڵسی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2017ەش بە باشترین یاریزانی خولی ئینگلتەرا و باشترین یاریزانی فەڕەنسی هەڵبژێردراوە.