ئەنچیلۆتی: کریستیانۆ پیشەگەرێکی گەورەی تۆپی پێیە

PM:03:06:07/09/2024

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە ماوەیەکی زیاتر لە کاری راهێنەرایەتی بەردەوام دەبێت و رۆناڵدۆش تا ئێستا یەکێکە لە یاریزانە گەورەکانی تۆپی پێ.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا رایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئێستاش یاریزانێکی پیشەگەری گەورەی تۆپی پێیە و نمونەیەکی باڵایە بۆ یاریزانەکانی دوای خۆی.

ئەنچیلۆتی دەڵێت، ریاڵ مەدرید بەردەوام داواکاری زۆری هەیە چونکە گەورەترین یانەی جیهانە و پێویستە هەموو توانای خۆت بخەیتە خزمەتیەوە، یاریزانە نوێیەکانمان کە مباپێ و ئیندریکن بە خێرایی خۆیان گونجاندووە لەگەڵیاندا.

دوپاتیشیکردەوە کە وای دەبینێت بتوانێت تا ماوەی چەندین ساڵی تر لە کاری راهێنەرایەتی بەردەوام بێت بەتایبەت تا ئەو کاتەی بڵێسەکەی لە تۆپی پێدا کۆتایی پێدەهێنێت، جگە لەوەش چێژ لە سەرکەوتن دەبینێت و ئەوەش هۆکاری ئەوەیە لەگەڵ یاریزانەکانی سەما دەکات.

رونیشیکردەوە کە هەمیشە هەوڵی بردنەوە دەدەن لە هەموو یاریەکدا و تا کۆتا ساتیش لە کێبڕکێ کردن بەردەوام دەبن، شکستیش ساتێکی ناخۆش بەدوای خۆیدا دەهێنێت بەڵام دەرفەتیشە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کاری گەورەتر بکەیت.

وتیشی: دەبێت راهێنەر هەمیشە لەسەر کورسی یەدەگ پۆزەتیڤ بێت و خاڵی ئەرێنی هەبێت چونکە دەبێت قسە لەگەڵ یاریزانەکان بکات.

خ . ک