مباپێ: ریاڵ مەدرید ئەو یانەیە بوو هەمیشە دەمویست یاری بۆ بکەم

PM:10:05:05/09/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ دوپاتیکردەوە هەستی سەبارەت بە هەڵبژاردەکەی نەگۆراوە و ریاڵ مەدریدیش ئەو یانەیە بوو هەمیشە دەیویست یاری بۆ بکات.

پێش روبەڕوبوونەوەی ئیتاڵیا، کیلیان مباپێ بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرد و تێیدا رایگەیاند، رۆیشتنی بۆ ریاڵ مەدرید هیچ شتێکی سەبارەت بە خۆشویستنی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا نەگۆڕیووە و بە هەمان گەرم و گوڕی پێشترەوە بەشداری یارییەکان دەکات.

وتیشی: لە ماوەی ژیانی تۆپی پێمدا یاریگای پاریس لە هەموو شوێنێک باشتر دەناسم، من هیچم نییە جگە لە یادگاری جوان لێرەوە و چاوەڕێی ئەوە ناکەم کەس پێشوازیم لێ بکات، رێزێکی زۆریشم هەیە بۆ بەرپرسانی پاریس سان جێرمان.

باسی لەوەشکرد، گرنگ ئەوەیە فەرەنسا بە باشی دەستپێبکات، یۆرۆ کۆتایی هات و ئەوان شکستیان هێنا و دڵتەنگ بوون، بەڵام ئەوان بە خێرایی بەسەر ئەو دڵتەنگییەکەدا زاڵ بوون چونکە لە تۆپی پێدا دەبێت چاویان لە داهاتوو بێت.

سەبارەت بە دۆخی خۆشی لە ریاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەدا، هەستێکی خۆشی هەیە و وەک یاریزانێکی سەرەکی یاریدەکات لە یانەیەک کە هەمیشە ویستویەتی لەوێ بێت، هەر لە مەدریدیش پشکنینی بۆ کراوە و لووتی پێویستی بە نەشتەرگەری نییە.