سعودییەکان لە گواستنەوەی ڤینیسیۆس نەکشاونەتەوە

PM:07:33:29/08/2024

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سعودییەکان لە گواستنەوەی ڤینیسیۆس نەکشاونەتەوە و دەیانەوێت وەرزی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی بدەن.

لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی وەرزشی سعوودیە ئۆفەرێکی یەک ملیار یۆرۆیی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کرد، سعوودییەکان ئامادەبوون مووچەی ساڵانەی ڤینی بکەنە 350 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ڤینی ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و حەزی مانەوەی لە ریاڵ مەدرید گەورەتر بوو.

تۆڕی میدیاییگلۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی وەرزشی سعوودی بە پاڵپشتی سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سوورە لەسەر گواستنەوەی ڤینیسیۆس و بڕیاریداوە، لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەرێکی گەورەتر بخاتە بەردەم ئەستێرەکەی سامبا و مێرەنگی.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس لە ریاڵ مەدرید بریتییە لە یەک ملیار یۆرۆ، جیا لە خەرجکردنی بڕەکە، سعوودییەکان ئامادەن ڤینیسیۆس بکەنە باڵیۆزی مۆندیالی 2034، هەروەها پەرە بە دامەزراوەی وەرزشی ڤینیسیۆس بدەن و هاوبەشێتی فراوان لەسەر ئاستی وەرزشی و ناوەرزشی رابگەیەنن.

حکومەتی سعوودیە کار بۆ گواستنەوەی ڤینی بۆ یەکێک لە یانەکانی ئەهلی، هیلال، ئیتیحاد یاخود نەسڕ دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا لە دۆخی ئێستایدا ئەستێرەکە چاوی لە بردنەوەی باڵۆندۆرە و دوورکەوتنەوەی لە چامپیۆنزلیگ، ئەگەرەکانی بردنەوەی خەڵاتەکە زۆر کەمدەکاتەوە.