AM:11:41:28/08/2024
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەیسی میلان دەیەوێت بە پێدانی بڕێک پارە و یاریزانێک
ئەبراهام لە رۆما بگوازێتەوە.
پاش ئەوەی ئۆلیڤەر جیرۆی فەرەنسی لەم هاوینەدا ریزەکانی
یانە ئیتاڵییکەی بەجیهێشت، میلان دەیەوێت بۆ یارمەتیدانی ئەلڤارۆ مۆراتا هێرشبەرێک
بگوازیتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ ئاماژەی
بەوەکردووە، ئەیسی میلان دەیەوێت گفتوگۆکانی سەبارەت بە گواستنەوەی تامی ئەبراهام
لە یانەی رۆما لە نزکترین کاتتدا دەستپێبکات و ئەو هێرشبەرە بگوازێتەوە یاریگای
سانسیرۆ.
سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند یانەکە دەیەوێت بڕێک پارە و
ئەلکسیس سالمایکەزر یاریزانی ئێستای یانەکەی تێکەڵی گرێبەستی ئەبراهام بکات، رۆما
بەمشێوەیە رازیبکات دەستبەرداری ئەستێرەکەیانبن.
فابریزیۆ ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی نزیکبوونەوەی ماوەی
تەواوبوونی مێرکاتۆی یاریزانان، زۆر قورسە رۆمای ئیتاڵێ دەستبەرداری هێرشبەرەکەیانببن،
چونکە بەئاسانی جێگرەوەیان دەستناکەوێت.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ رۆما، بەشداری 120 یاریکردووە و لەو ماوەیەدا
توانیوێتی 37 گۆڵ و 13 ئەسیست تۆماربکات، ئاستێکی تاڕادەیەک باش پێشکەشبکات.