خولی ئینگلتەرا... لیڤەرپول شکستی بە برینفۆرد هێنا

PM:09:27:25/08/2024

312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 

لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپول بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە برینفۆرد هێنا.

لە کۆتای یاری هەفتەی دووەمی خولی ئینگلتەرا، لیڤەرپول لە یاریگای خۆیدا میوانداری برینفۆردی کرد.

لە تایمی یەکەم، هەر لەسەرەتاوە لویس دیاز بە گۆڵێک یانەی خاوەن یاریگای پێشخست و سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوو یانەش هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا.

لە تایمی دووەم کورانی لیڤەرپول بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، پاش چەندیدن هێڕشیش لە خولەکی 70 محەمەد سەڵاح گۆڵی دووەمی بۆیان تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بەو دوو گۆڵە کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش خاڵەکانی لیڤەرپول لە دوو یاریدا بوون بە شەش خاڵ.