PM:08:00:23/08/2024
544 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی نۆ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یوڤی کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە کیێزا.
ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا لە سەرچاوەی ڕاپۆرتێکی ئیسپانییەوەبڵاویکردووەتەوە، ئۆفەرەکەی بەرشەلۆنە بڕی نۆ ملیۆن یۆرۆ بووە بە شێوەیەکی کاش، ئەمە جگە لەوەی چوار ملیۆن یۆرۆی گۆڕانکاری تێدایە.
دوپاتیشیکردووەتەوە، یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە بە کەمتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرە ئیتاڵییەکە ببێت، بەڵام بڕێکی زیاتری دەوێت لە نۆ ملیۆن یۆرۆ.
ئەمە لە کاتێکدایە، کیێزا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر مەرجە کەسییەکانلەگەڵ بەرشەلۆنە، هەروەها گرێبەستێک بۆ ماوەی 3 ساڵ واژۆدەکات، لەکاتێکدا باس لەوە دەکرێت کە مووچەکەی دەگاتە چوارملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک.
ماڵپەڕەکە زیاتر باسی ئۆفەرەکەی بەرشەلۆنەی کردووە و روونیکردووەتەوە کە بە شێوەیەکی فەرمی پێشکەشی خانمە پیرەکە کراوە، ئەمەش دوای ئەوەی رێککەوتنێکی نهێنی کراوە بۆ دەستبەرداربوون لە مایکل فایێی بەرگریکار بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ بۆ پاریس سان جێرمان.