PM:10:47:22/06/2024
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناگلیسمان جەختی کردەوە ئامانجیان بردنەوەیە بەرامبەر
سویسرا و بۆیان گرنگ نییە لە قۆناغی 16 رووبەرووی کێ دەبنەوە.
جولیان ناگلسمان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پێش
رووبەرووبوونەوەیان بەرامبەر سویسرا وتی: سویسرا ڕکابەرێکی زۆر باشە، بە دڵنیاییەوە
بەهێزترینە لە کۆمەڵەکەدا بە لەبەرچاوگرتنی کوالێتی یاریزانەکان، بۆیە من بە بەهێزترین
ڕکابەریان دەزانم.
دەشڵێت: پێموایە هیچ سوودێکی نییە قسە لەگەڵ یاریزانەکان
بکەیت و پێیان بڵێیت خۆیان بە دۆران بدەن، لەبەر ئەوەی هەموویان بۆ برنەوە یاری دەکەن
بەرامبەر سویسرا.
دوپاتیشیکردەوە، ئەوان لە ئاست ئەو ئاڵانگاریەدان و
دەیانەوێت یاری سێیەمیش لە کۆمەڵەکە بە بردنەوە تەواو بکەن، دواتریش گرنگ نییە بۆیان
رووبەرووی کێ دەبنەوە لە قۆناغی 16.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ شتێک لە پێکهاتەکەیدا نەگۆڕاوە و
یاریزانەکان وەک خۆیان ئامادە دەبن، هەروەها گرنگی بە کارتی زەرد نادات، رونیشیکردەوە
کاتێک یاریزانێک دەکەیتە یەدەگ بۆ پارێزگاری لە کارتی زەرد ئەوا بێڕێزییە بەو
یاریزانەی کە دەیهێنیتە ناوەوە.