یاریزانێک بەهۆی مێسییەوە رەگەزپەرستی بەرامبەر دەکرێت

PM:09:41:22/06/2024

1644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانێکی کەنەدا دووچاری هێرشی رەگەزپەرستی بووەتەوە بەهۆی ئازاردانی مێسیەوە.

یەکێتی تۆپی پێی کەنەدا رایگەیاند، لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کۆنکاکاف، دوای ئەوەی یەکێک لە یاریزانەکانیان بە شیوەی ئۆنلاین رووبەرووی هێرشێکی زۆری رەگەزپەرستی بووەتەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی کەنەدا، ناسنامەی ئەو یاریزانەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام مۆیس بۆمبیتۆی بەرگریکاری هەڵبژاردەکە بەرامبەر لیۆنێل مێسی بەرکەوتنێکی هەبوو، بەو هۆیەوە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دوچاری ئازار بوەوە هەر لەو کاتەشدا رەگەز پەرستی بەرامبەر یاریزانەکە بەکارهێندرا.

لە لایەکی دیکەوە یەکێتییەکە رایگەیاند، ئاگادارە و زۆر نیگەرانە بەو لێدوانە رەگەزپەرستانەی کە لە رێگەی ئۆنلاینەوە بڵاوکراونەتەوە و ئاراستەی یاریزانێکی هەڵبژاردەی کەنەدا کراون دوای یارییەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین.

لە بەرامبەردا کۆنکاکاف بڵاویکردەووەتەوە و دەڵیت، ئێمە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تۆپی پێی کەنەدا هاوبەشین لە سەرکۆنەکردنی ئەو خراپ بەکارهێنانەی کە ئاراستەی مۆیس بۆمبیتۆ دەکرێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، هەروەها بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێین کە رەگەزپەرستیەکەیان ئەنجامداوە تا بە سزای خۆیان بگەیەنین .