کۆنتی رێگری لە خواستی پاریس دەکات

PM:02:27:16/06/2024

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ کڤارا و کۆنتی دەیەوێت رێگری لە رۆیشتنی یاریزانەکە بکات.

یانەی پاریس سانجێرمان لە ماوەی رابردوودا خواستی خۆی دەربڕیوەکە دەیەوێت خڤیچا کڤاراتسخێلیای ئەستێرەی لاوی جۆرجیا لەخۆبگرێت، بەڵام ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری نوێی یانەی ناپۆلی دەبێتە رێگر.

ناوی کڤاراتسخێلیا لە لیستی کاندیدەکانی جێگرتنەوەی کیلیانمباپێیە لە نێو یاریگای باخچەی شازادەکان، دوای ڕۆیشتنی ئەستێرە فەرەنسیەکە بۆ یانەی ڕیال مەدرید.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیبڵاویکردووەتەوە، کۆنتی کڤاراتسخێلیای بە توخمێکی بنەڕەتیدەزانێت لە پڕۆژەی نوێیەکەی ناپۆلیدا کە بەنیازە بنیادی بنێت.

پاریس سانجێرمان پێشتر ئۆفەرێکی پێشکەشی ئەستێرە جۆرجیەکە کردبوو، ناپۆلیش وەڵامی دایەوە و پێشنیاری زیادکردنیمووچەی بۆ یاریزانەکەی کرد بۆ ئەوەی ڕازی بکات کە بمێنێتەوە.

دوپاتیشیکردووەتەوە، سەرەڕای ویستی کۆنتی و یانەکەش بۆ مانەوەی کڤارا، بەڵام یاریزانەکە تا ئێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی نەداوە سەبارەت بە داهاتووی.

کڤارای تەمەن 23 ساڵ، یاریزانێکی بەهرەمەندە و لە وەرزی 2022 بۆ 2023 رۆڵێکی بەرچاو گێڕا لەگەڵ ناپۆلی لە بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا.