سپالێتی: تیپەکمان پشت بە تاکە یاریزانێک نابەستێت

PM:01:56:16/06/2024

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سپالێتی دوپاتیکردەوە، تیپەکەی پشت بە تاکە یاریزانێک نابەستێت و لە بەرامبەر ئەلبانیاش بەرگریان کرد.

دوای بردنەوەیان لە ئەلبانیا، لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەبوو کە چەند جارێک لە یارییەکەدا بەدەست یاریزانانی بەرامبەرەوە ئازار بچێژن، بەڵام بە باشی جوڵەیان کرد و دواتر کشانەوە دواوە لە پێناو پارساتنی ئەنجامەکە.

سپالێتی بێزاری خۆشی خۆی لەو قسانە دەربڕی کە باس لەوە دەکرێت ئازۆری زیاتر پشت بە نیکۆلۆ بارێلا دەبەستێت کە ئەستێرەی ناوەڕاستی تیپەکەیە.

دوپاتیشیکردەوە، دەبێت تیپەکەی بتوانێت بەبێ پشتبەستن بە تاکە یاریزانێک یاری بکات، چونکە 26 یاریزانی بەهێز ئامادەن.

وتیشی: لە تایمی دووەمدا ئەلبانیا هەوڵیدا شتێکی زیاتر بکات و ناچار بووین زۆرترین سوود لە شوێنە کراوەکان وەربگرین، بەڵام لەبری ئەوە پاشەکشەمان کرد.