دوو یانەی ئەوروپی هەوڵی بەدەستهێنانی عەلی جاسم دەدەن

PM:12:34:16/06/2024

1376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی ریاڵ بیتس و کۆمۆی ئیتاڵی بە جددی هەوڵی بەدەستهێنانی عەلی جاسم دەدەن.

پێگەی ئیستادیۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، عەلی جاسمی یاریزانی یانەی کارەبا و بە خواستنی یانەی قوە جەوییە، بووەتە جێگای سەرنجی یانەکانی ئەوروپا لە گواستنەوەی هاوینەدا.

پێگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، یەکەم یانەی ئەوروپی کە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەستێرە عێراقیەکەی داوە یانەی کۆمۆی ئیتاڵییە کە لە سێریا بی یاری دەکرد و ئەم وەرزە سەرکەوت بۆ سێریا ئەی.

جیا لەوەش سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، دوای هەوڵەکانی یانە ئیتاڵیەکە، یانەی ریال بیتس ئیسپانی هەتووەتە سەر هێڵ و دەیەوێت تواناکانی هێرشبەرەکە بەدەستبهێنێت.

لای خۆشیەوە یانەی کارەبا رایگەیاند، دەیانەوێت یاریزانەکە پەیوەندی بە بیتسەوە بکات، لەبەر ئەوەی یانە ئیسپانیەکە بە شیاوتر دەزانن و بۆند و بڕی داراییەکەشی باشترە، بەڵام یاریزانەکە مەیلی زیاتری بۆ یانە ئیتاڵیەکە هەیە.

عەلی جاسمی 20 سال لەدایکبووی بەغدادە و بە خواستن یاری بۆ قو جەویە دەکات، بەلام بە فەرمی یاریزانی کارەبایە، لەم وەرزەشدا پێنج یاری کردووە و چوار گۆڵی تۆمار کردووە.