مۆدریچ دڵتەنگە!

AM:11:25:16/06/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆدریچ روونیکردەوە ئەنجامی یارییەکەیان گەورەتر بوو لەوەی شایەنی بووە و ئیسپانیا ئازاریدان.

دوای شکستیان بەرامبەر ئیسپانیا، لۆکا مۆدریچی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی کڕواتیا وتی: ئەمە ئەو ئەنجامە نییە کە هیوامان بۆ دەخواست، بەڵام ئەمە راستیەکەیە، کە هێشتا دوو یاریمان هەیە بۆ ئەوەی ئاستی خۆمان باشتر بکەین و قەرەبووی بکەینەوە.

دەشڵێت: لە تایمی یەکەمدا ئێمە لە ئاستی خۆماندا نەبووین و وزەمان نەبوو و زۆر لە یاریزانەکانیان دوور بووین، ئەوان لەسەر ئەوە سزایان داین.

دوپاتیشیکردەوە، لە تایمی دووەمدا زۆر باشتر بوون، بەڵام ئەوە بەس نەبوو بە بڕوای ئەو، جیا لەوەش ڕەنگە ئەنجامەکە کەمێک لەوە گەورەتر بووبێت کە شایەنیەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند چانسێکیان هەبوو، بەڵام یەکێک بوو لەو یارییانەی کە ئەوەی هەوڵیان بۆدا ئەنجامیان نەدا.