یۆرۆپالیگ... ئەتڵانتا لە لیڤەرکوزنی بردەوە بووە پاڵەوان

AM:12:01:23/05/2024

356 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یۆرۆپالیگ ئەتڵانتا بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە لیڤەرکوزنی بردەوە بووە پاڵەوان.

لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ هەردوو یانەی بایەر لیڤەرکوزن و ئەتڵانتا روبەڕووی یەکنر بوونەوە.

لە تایمی یەکەم ئەتڵانتا هەر بەزووی دەستی خۆیان وەشاند و لە خولەکی 12 لەڕێی یاریزان لۆکمانەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، زۆری نەخایاند هەمان یاریزان لە خولەکی 26 دووەم گۆڵی ئەتڵانتیا تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، وا چاوەڕوان دەکرا لیڤەرکوزن بە بەهێزیەوە بگەڕێتەوە یاریگا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرەڕای کۆنترۆڵی تۆپ نەدەگەشتنە سەر گۆڵی یانە ئیتاڵییەکە، لە بەرامبەردا لە خولەکی 76 لۆکمان توانی سێیەم گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆماربکات و پاش ئەوەش هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا و سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهات و ئەتڵانتا بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ بۆ یەکەمجار، لیڤەرکوزنیش ناسناوەکە لەدەستدا و پاش 52 یاری تووشی یەکەم شکست هات.