ئەتلەتیکۆ دیپای دەفرۆشێت و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پێکهاتەکەیدا دەکات

PM:11:32:22/05/2024

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پێکهاتەکەیدا دەکات و چەند یاریزانێک دەفرۆشێت کە یەکێکیان دیپایە.

لەم وەرزەی ئێستادا دەنگۆی زۆر لەسەر ڕۆیشتنی دیپای بڵاوبووەوە، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیەندرا کە یاریزانەکە لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ بەڕێوبەرانی ئەتلەتیکۆ و گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی بۆ وەرزێکی دیکە لە تیپی سیمیۆنی بەردەوام بێت لە یاریکردن.

بەڵام لە ئێستادا چەند میدیایەکی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان مەمفیس و ئەتلەتیکۆدا نییە، بەپێچەوانەوە ئەم هاوینە بەدڵنیاییەوە یاریزانەکە ئەتلەتیکۆ جێدەهێڵێت و بەڕێوەبەرانی یانەکە بە دێپایان ڕاگەیاندووە کە ئازادە لە دانوستان لەگەڵ یانەکانی تردا.

ئەتلەتیکۆ مەدرید پڕۆژەیەکی گۆڕانکاری بەرفراوانی خستۆتە بەرنامەی کار و پلانەکانیەوە تا لە هاوینی داهاتوودا گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە تیپەکەدا ئەنجام بدات، بەم شێوەیە یانەی مەمفیس دیپای تاکە یاریزانی ئەم تیپە نابێت لە وەرزی داهاتوو یانەکە بەجێبێڵێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە، لە کاتی پەیوەندیکردنی دیپای بە ئەتلەتیکۆەوە لە بەرشەلۆنەوە، مەرجێک لە گرێبەستەکەیدا هەیە ئەویش ئەوەیە یانەکەی مەدرید لە کاتی فرۆشتنی ئەستێرە هۆڵەندییەکە دەبێت لە سەدا 50ی پارەکەی بدات بە بارشا، ئەمەش وایکردووە چاوەڕێ بکەن تا ببێتە یاریزانیکی ئازاد و هیچ پارەیەکیش نەگات بە یانەکەی کەتەلۆنیا بەهۆی ئەو گرژیەی لە نێوان هەردوو یانەکە درووست بووە لە ماوەی رابردوودا.