پاڵمەر باشترین یاریزانی پریمەرلیگ دیاریکرا بە دەنگی هاندەران

PM:11:00:22/05/2024

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاڵمەر کێبڕکێکەی لە چەندین یاریزان بردەوە و بە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ دیاریکرا بە دەنگی هاندەران.

ماوەیەکی زۆر نییە فیل فۆدن ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزە لە خولی ئینگلتەرا ڕاگەیەندرا، هەڵبژاردنەکەی لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی وەرزشییەوە بووە، بەڵام یەکێتی یاریزانانی پیشەگەری تۆپی پێ لە ڕوانگەی هاندەرانەوە خەڵاتێکیش دەداتە باشترین یاریزانی وەرز.

لیستی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی ئەم وەرزە لە ماڵپەڕی یەکێتی یاریزانان بڵاوکرایەوە و داوا لە هاندەران کرا دەنگ بەو ئەستێرەیە بدەن کە بە بۆچوونی خۆیان باشترین یاریزانی وەرز بووە، لە کۆتاییدا ئەنجامی ئەم دەنگدانە لە بەرژەوەندی کۆل پاڵمەر کۆتایی پێهات.

ڕکابەرەکانی پاڵمەر بریتیبوون لە یاریزانان، فیل فۆدن، ڕۆدری، ئێرلینگ هۆڵاند، مارتن ئۆدیگارد، دیکلان ڕایس، ویلیام سالیبا و واتکینز.

ئەستێرەکەی چێڵسی وەرزی ڕابردوو یەکەم وەرزی لەگەڵ چێڵسی بەسەر برد، لە وەرزەکەدا 22 گۆڵی تۆمارکرد و 11 گۆڵیشی بۆ هاوڕیکانی درووست کرد و بووە کاریگەرترین یاریزانی پریمەرلیگ لە وەرزەکەدا، وەک چاوەڕوانیش دەکرا یانەی چێڵسی ئەم ئەستێرە لاوەی وەک باشترین یاریزانی ساڵی خۆی ڕاگەیاند.