13 ساڵە و دەبێتە مامۆستای شەتڕەنج

PM:10:28:22/05/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زێملیانسکی تەمەن 13 ساڵان دەبێتە گەنجترین مامۆستای شەتڕەنج لە مێژووی رۆسیادا و دەسکەوتەکانیشی خەیاڵین.

یەکێتی شەترەنجی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئیڤان زێملیانسکی یاریزانی شەترەنجی تەمەن 13 ساڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببێتە گەنجترین گراندماستەر لە مێژووی ڕووسیادا، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئاستێکی بەرزی لە پاڵەوانێتی ئیمارات.

لە کۆنگرەی داهاتووی یەکێتی جیهانی شەترەنج زێملیانسکی نازناوی گراندماستەر واتە بەرزترین نازناوی شەترەنجی پێدەبەخشرێت، لە راگەیەندراوی فەرمی یەکێتی شەترەنجی ڕووسیاشدا هاتووە، ئەنجامەکانی زێملیانسکی لە ریزی 10 سەرسوڕهێنەرترین دەستکەوتەکانی یاری شەتڕەنجن بە درێژای مێژوو.

جێی باسە، گەنجترین مامۆستای گەورەی مێژووی شەترەنج لە جیهاندا، ئەبیمانیو میشرایە و خەڵکی ئەمریکایە، ئەم نازناوە لە ساڵی 2021 لە تەمەنی 14 ساڵ و چوار مانگیدا وەرگرتووە.