لێدوانەکانی ئەلۆنسۆ دوای بردنەوەی بۆندس لیگا

AM:10:42:19/05/2024

292 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ باسی لەوەکرد بردنەوەی خولی ئەڵمانیا بەبێ دۆڕان شتێکی نائاساییە و خۆیان بۆ ئامانجە گەورەکانیش ئامادە دەکەن.

دوای بردنەوەی کۆتا یاری خولەکە لە ئۆگسبۆرگ و بەرزکردنەوەی نازناوەکە چابی ئەلۆنسۆی راهینەری بایەر لیڤەرکوزن رایگەیاند،، تیپەکەی رووبەرووی دۆخێکی ئاڵانگاری گەورە دەبێتەوە بەمەبەستی پیشاندانی باڵادەستی خۆی لەم وەرزەدا، دوای ئەوەی بەبێ شکست کۆتاییان پێهێنا دەیانەوێت تا کۆتایی لەو یاریانەی ماویانە بە هەمان شێوەبن.

ئەلۆنسۆ وتیشی: گەیشتن بە 90 خاڵ زۆر قورسە، هەرچەندە ژمارەی پێوانەی 91 خاڵە لە خولەکەدا و ئێمە نەگەیشتینە ئەو ژمارەیە، بەڵام بەدەستهێنانی نازناوی خول بەبێ دۆڕان شتێکی نائاساییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە دەستکەوتێکی نایاب و ناوازەیە نەک تەنیا لە ئەڵمانیا، بەڵکو لە ئەوروپاشدا، لەبەر ئەوە دەست بە ئامانجە گەورەکەیان دەکەن و هەفتەی داهاتووش زۆر گرنگ دەبێت بۆیان.

دەشڵێت: هاندەران دەتوانن ئاهەنگ بگێڕن و چێژ لەوە وەردەگرین، هەروەها رۆژێکی گرنگ و شایەنی بوون بە پاڵەوان بووین و ناوی تیپەکەمان خستە مێژووی خولی ئەڵمانیاوە.