رۆیشتنی دی زێربی لە برایتۆن راگەیەندرا

AM:11:23:19/05/2024

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی برایتۆن رۆیشتنی دی زێربی لە یانەکەیان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد رێزلێنانێکی شایستەی بۆ ئەنجامدەدەن.

دوای ئەوەی رۆبێرتۆ دی زێربی دوو ساڵ سەرکردایەتی راهێنانەکانی یانەی برایتۆنی کرد، بە فەرمی یانەکە رۆیشتنی راهێنەرەکەی دوپاتکردەوە دوای کۆتا یاری لە خولەکە کە بەرامبەر مانچستەر یونایتدە.

تۆنی بلۆمی سەرۆکی یانەکەش لەسەر ئەو بابەتە دەڵێت: دی زێربی راهێنەرێکی نایابە و تیپەکەمانی بەرەوە هەنگاوێکی نوێبرد کە یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا سەرکەوتنی بۆ یۆرۆپا لیگ بەدەستهێنا.

وتیشی: ئێمە هەردووکمان بە رێککەوتن گرێبەستی نێوانمان هەڵوەشاندەوە لە پێنا وئامادەکاری زیاتر و راهێنەرەکەش پێویستی بەوەبوو قۆناغێكی نوێ تاقی بکاتەوە و دڵنیاشم هاندەرانمان رێزلێنانێکی نایاب و شایستەی بۆ رێکدەخەن.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە لە ماوەی دوو وەرزی راهێنەرایاتی بۆ برایتۆن توانیان، لە 88 یاریدا 38 بردنەوە و 20 یەکسانبوون و 30 شکست تۆمار بکەن، جیا لەوەش 161 گۆڵیان تۆمارکردوە و 137 گۆڵیان لێکراوە.