گواردیۆلا: دەمانەوێت یەک لە دوای یەک بردنەوە بەدەستبهێنن

AM:11:35:05/05/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند دەیانەوێت یەک لە دوای یەک بردنەوە بەدەست بهێنن و سەیری ئەنجامەکانی ئارسناڵ ناکەن.

پاش بردنەوەیان لە وڵڤەرهامپتۆن، پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانێکی زۆرە فێربووم کە لە تۆپی پێ و وەرزشدا ناتوانیت هەمیشە ئەوە قبوڵ بکەیت و پێشبکەویت و بەرەو پێشەوە بچیت.

ئاماژەی بەوەکرد، وەرزێکی باشیان بەڕێ کردووە بەڵام دەکرێ سەرەڕای باشییەکانیش رەخنەت لێ بگیرێت، بۆ نمونە ئەگەر چامپیۆنز لیگمان بەدەست نەهێنابا ئەوا کاروانەکەمیان لەگەڵ سیتی بە شکستخواردوو دەزانی.

وتیشی: زانینی ئەوەی چیمان کردووە شتێکی ناوازەیە، پێویست ناکات بوەستم بۆ ئەوەی بزانم ئەوەی یاریزانانی سیتی کردوویانە شتێکی ئاسایی نییە، لەبەر ئەوەی هەمیشە لە ژێر فشاردابوون.

دوپاتیشیکردەوە، سەیری ئەنجامەکانی ئارسناڵ ناکەن و دەیانەوێت لە یارییەکاندا یەک لەدوای یەک بردنەوە بەدەست بهێنن.