PM:01:20:05/05/2024
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی مەدرید شیفۆنتیک دوای ئەوەی بە دووە کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک
لە سابالێنکای بردەوە بووە پاڵەوان.
لە یاری کۆتایی جامی مەدرید، هەردوو خانمە ئەستێرەی پۆڵەندی و روسی کە
شیفۆنتیک و سابالێنکا بوون بەیەکگەیشتن.
یارییەکەی نێوانیان وەک چاوەڕی دەکرا رکابەریەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و
ماوەی دوو کاتژمێر و 22 خولەکی خایاند، لە کۆمەڵەی یەکەمیشدا شیفۆنتک حەوت بە پێنج
سەرکەوتوو بوو، بەڵام سابالێنکا لە کۆمەڵەی دووەمدا هاتەوە کەشی یارییەکە و شەش بە
چوار ئەو کۆمەڵەیەی کۆنترۆڵ کرد، لە کۆمەڵەی سییەم و یەکلایی کەرەوەشدا دوای
رکابەرییەکی توند شیفۆنیک توانی حەوت بە شەش براوە بێت.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە سودی شیفۆنتیک
کۆتایی هات و توانی بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا ببێتە براوەی نازناوەکە.