ئەمشەو چەند یارییەک ئەنجامدەدرێن

PM:12:28:25/04/2024

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی روبەڕووی برایتۆن دەبێتەوە و لە ئیتاڵیاش رۆماش یارییە تەواو نەکراوەکەی بەرامبەر ئۆدەنیزی دەکات.

ئەمشەو لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا، کاتژمێر 10ی شەو مانچستەر سیتی دەبێتە میوانی برایتۆن، سیتی لەم یارییەدا پێویستی بە بردنەوە هەیە تا لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پریمەرلیگ دانەبڕێت، برایتۆنیش کە لە پلەی 11یەم دێت، دەیەوێت بە بردنەوە خۆی نزیک بکاتەوە لەو یانانەی سەردەکەون بۆ پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان.

لەلایەکی ترەوە لە خولی ئیتاڵیا ئەمشەو کاتژمێر نۆی شەو، وا بڕیارە یاری نێوان رۆما و ئۆدەنیزی لە هەفتەی 32ی خولی ئیتاڵێا تەواوبکرێت پاش ئەوەی پێشتر بەهۆی پێکانە قورسەکەی ئیڤان ندیکای یاریزانی رۆما یارییەکە راگیرا و تەواو نەکرا.

لە خولی سعودییەش چەند یارییەک بەڕێوەدەچێت کە گرنگترینیان یاری نێوان ئەهلی و ریازە لە کاتژمێر نۆی شەو.