ئینزاگی لە ئینتەر میلان دەمێنێتەوە

AM:11:31:25/04/2024

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوبەری ئینتەر میلان دوپاتیکردەوە گرێبەستی ئینزاگی نوێدەکەنەوە و پلانیان بۆ وەرزی داهاتوو داڕشتووە.

ڕاهێنەری نێرازۆری لە میانی چالاکییەکدا کە ڕۆژنامەی ئیل فۆگلیۆ لە میلانۆ ڕێکیخستبووو ئاماژەی بەوەدا، ئەوان لە گرنگی بوونی راهێنەرەکەیان تێدەگەن و شانازی دەکەن بەشێکن لە یانەکە.

سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرەکەشیان ئاماژەی بەوەدا، ئەوان دەیانەوێت ئینزاگی لەگەڵیان بەردەوام بێت و بەدوای گۆڕانکاری گەورەشەوە نین، گرێبەستی راهێنەرەکە بە فەرمانی سەرۆکی یانەکە نوێدەکەنەوە و هەوڵدەدەن بگەن بە ئامانجی زیاتر لە وەرزی داهاتوودا، بە دڵنیایشەوە بوار هەیە بۆ ئەوەی زیاترپێشبکەون.

سەبارەت بەوەی ئایە هیچ یاریزانێک هەیە بیەوێت ئینتەر جێبهێڵێت بەڕێوبەرەکە وتی: لە تۆپی پێدا شتێک نییە بە ناوی یاریزانێکی نەفرۆشراو، یانەکان ئیتر کۆنترۆڵی ئەم پرسانەیان نییە چونکە هەمووی پەیوەستە بە یاریزانەکانەوە بەڵام دەتوانم بڵێم هەموو یاریزانانی تیپەکە خواستی خۆیان بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ ئێمە دەربڕیوە.

سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ و بارێلاش رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ پەلەیەک ناکەن لەو پرسە، بە شێوەیەکی نافەرمیش پێشتر دوو گرێبەستیان ئەنجامداوە کە بریتین لە یاریزانان مێهدی تاریمی و زیلینسکی، ئەمەش واتای ئەوەیە لە ئێستاوە کاردەکەن بۆ باشترکردنی پێکهاتەکەیان.